ماڵپەری ئای تی سەردەم چۆن دروستکراوە؟ دەتەوێت ماڵپەرێکی وەک ئەو دروست بکەیت؟
2011-04-06 16:20:05
سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو کوردانی ئازیز
بەڕێزان،لە ئێستادا بەکارهێنەرانی پڕۆگرامۆکەی جووملە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بووندایە ئەمەش بەهۆی کارە جوان و بەهێزەکانی لە هەموو بوارەکاندا،ل کوردانیش ڕۆژانە سەر دەکەنە ئەم پڕۆگرامۆکەیە و هەوڵی فێربوونی دەدەن تا لە ڕێیەوە بتوانن ماڵپەرێکی بەهێز دروست بکەن ( لەڕووی داڕشتنەوە).
ماڵپەری ئای تی سەردەم یەکێکە لەو ماڵپەرانەی بە شانازییەوە پڕۆگرامۆکەی جووملە وەشانی 1.5 بەکاردەبات تا ڕادەیەکی باش توانیوێتی خزمەت بە کوردانی بەکارهێنەری ئەم پڕۆگرامۆکەیەوە بکات لە ڕووی دروستکردنی ڕوکاری جوان و قەشەنگ بۆ ماڵپەرەکانیان و بەکوردی کردنی چەندین ڕوکار بۆ بەکارهێنەران وە خستنەڕووی چەندین زیادکراوی بەهێز و باسکردنیان،گەر گەڕانێک بکەیت بە ئەرشیفی بابەتەکانی جووملە ئەوا ئەوە دەبینیت کە جیاواز لە هەموو ماڵپەرە کوردییەکان تا ڕادەیەکی زۆر باش توانیومە خزمەت بە جووملە بکەم بەو هیوای توانیبێتم خزمەتتان بکەم.


وەک ئاگادارن دوێنێ جووملە وەشانی 1.5.23 بڵاوکردەوە کە لە کاتێکدا جووملە لە 15.1.2011 وەشانی نوێی 1.6 بڵاوکردەوە بەڵام تەمەنی ئەم وەشانە کەم دەبێت،وەشانی 1.5 تەمەنێکی زۆری هەبوو بەکارهێنەری زۆر زۆری هەیە،بۆیە بەکارهێنەرانی هەر دەمێنێت لە دوای وەشاندانی 1.6،1.7 ...بۆیە لەم بابەتەدا باس لە چۆنێتی دروستکردنی ماڵپەری ئای تی سەردەم دەکەم بەدانانی ڕوکار + سەرجەم ئەم زیادکراوانەی بەکارهاتوون.


ئێمە ڕوکاری finance بەکاردەهێنین یەکێکە لە بەرهەمەکانی Gavick
لێرە ڕوکارە دابگرن بە کوردی کراوە هیچ کێشەیەکی نییە
http://itserdem.org/index.php/Ku-Template/gkfinance.html

ئەوە ڕوکارەکەمان دەست کەوت ئێستا دەبێت خۆت کارەکانی وەک (ڕێکخستنی لیستەی سەرەوە یان نووسینی بابەت .....) بکەیت،سەیری وێنەیەکی ماڵپەر بکە لەگەڵ ناوی زیادکراوی بەکارهێنراو.



کیک بکە و وێنەکە بە قەبارەیەکی گەورە ببینە تا شوێنی زیادکراوەکان بزانیت


1. ئەو شریتەی لەسەرەوە دروستم کردووە تەنها یەکەیەکی سادەیە لەڕێی
درێژکەرەوەکان
دواتر
ڕێکخستنی یەکە سەربەخۆکان
دواتر
نوێ
دواتر
باوHTML
دروستکراوە.

شوێنی مۆدۆل Highlight

2.لە ڕوکاری ناوبراو لۆگۆکەم هەر وەک خۆی هێڵاوەتەوە واتا هەر لە لای چەپە بە یەکەیەکی سەربەخۆ بەهەمان کاری سەروە واتا
درێژکەرەوەکان
دواتر
ڕێکخستنی یەکە سەربەخۆکان
دواتر
نوێ
دواتر
باوHTML
دواتر
لۆگۆیەکم داناوە و پاشەکەوتم کردووە
شوێنی مۆدۆل Search.

3.شریتی لیستەکانی main menu ـن ئاسايی دوای چالاککردنی main menu لەوێ دەردەکەوێت.

4. وێنەیەکە بە فۆتۆشۆپ دروستم کردووە بۆ ناونیشانی سڵایدشۆکە تا شێوەیەکی جوانی هەبێت بەم ڕێگەیە دانراوە
درێژکەرەوەکان
دواتر
ڕێکخستنی یەکە سەربەخۆکان
دواتر
نوێ
دواتر
باوHTML
دواتر
لۆگۆیەکم داناوە و پاشەکەوتم کردووە
شوێنی مۆدۆل header

5.ئەم سڵایدشۆیە زیادکراوێکی جووملەیە تایبەتە بە دانانی چەند بابەتێک بەڵام دەبێت خۆت وێنە دروست بکەیت پاشان دەقێک بۆ بابەت بنووسیت و لینکی بابەتەکە دابنێیت،ڕێکخستنی ئاسانە پرسیارت هەبوو بە کۆمێنتێک بینووسە،دەتوانن ئەم زیادکراوە لێرە دابگرن
ناوی مۆدۆل Camp26 Easy SlideShow
لێرە دایبگرن http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=dbc174d7f975.zip

شوێنی مۆدۆل banner2

6. ئەمە شوێنکە بۆ نوێترین هەواڵی ئای تی دامناوە بۆ ئەم کارە زیادکراوێکی زۆر بەهێز و تایبەتمەندی باشم بەکارهێناوە ناوی ئەم زیادکراوە AllNews ـە کە تایبەتمەندی زۆر زۆر باشی هەیە.

لێرە دایبگرە
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=0bc40b498225.zip

شوێنی مۆدۆل top


7. وێنەیەکە بە فۆتۆشۆپ دروستم کردووە بۆ ناونیشانی نوێترین بابەتی ماڵپەر تا شێوەیەکی جوانی هەبێت بەم ڕێگەیە دانراوە
درێژکەرەوەکان
دواتر
ڕێکخستنی یەکە سەربەخۆکان
دواتر
نوێ
دواتر
باوHTML
دواتر
لۆگۆیەکم داناوە و پاشەکەوتم کردووە
شوێنی مۆدۆل top

8. زیادکراوی mod_latestnews کە ئاسایی لەگەڵ جووملە بوونی هەیە بۆ نیشاندانی نوێترین بابەتی ماڵپەر..

9.ئەم بابەتانە هەمووی بە GloBal News دانراون
لێرە دایبگرە
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=b8d179872801.zip

10. ئەمەش ئاسایی چەند وێنەیەکم دورست کردووە بە فۆتۆشۆپ و بەم ڕێگەیە دامناوە
درێژکەرەوەکان
دواتر
ڕێکخستنی یەکە سەربەخۆکان
دواتر
نوێ
دواتر
باوHTML
دواتر
لۆگۆکانم داناوە و پاشەکەوتم کردووە
شوێنی مۆدۆل bottom

11. پێرستی ماڵپەر بەهۆی زیادکراوی mod_mainmenu  دامناوە کە ئاسایی لەگەڵ جووملە هەیە.
شوێنی مۆدۆل column.

12.زیادکراوێکە جووملە بۆ دانانی دووگمە دەتوانی هەر یەک لە وێنەکان لینک بکەیت بۆ ئەو لینکەی مەبەستە
لێرە دایبگرە
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=108fb84895be.zip

ناوی زیادکراو automatic slidemenu camp26
شوێنی مۆدۆل column

13.بۆ ڕاپرسی زیادکراوی ئاسایی جووملەم بەکارهێناوە.

14.ئەم زیادکراوە زیادکراوێکی نوێیە بۆ گەڕان لە ویکیپیدیا خۆم گەڕان لە ویکیپیدیای سۆرانیشم بۆ زیادکردووە.

لێرە بە بنەڕەت دایبگرە
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=bda43952bf4d.zip

یان لێرە (بەڵام ئەمەیان ڕاستەوخۆ باری بکە بۆ بوخچەی moudles لە فتپ بە بێ ئەوەی لە بەڕێوبەرایەتی باری بکەیت)
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=a5502c44e917.zip

15.زیادکراوی ئاسایی سەرژمێری میوانان بەکارهاتووە.

16.ئەم زیادکراوەی بەکارم هێناوە بۆ ڕیزبەندی بابەتی پڕ خوێنەر زیادکراوێکی نوێ و بەهێزە ناوی ئەم زیادکراوە بریتییە لە FL mostread

دەتوانیت لێرە دایبگریت
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=a3675554d7a1.zip

17. بۆ ئەم پانێلە زیادکراوێکی بەهێز و تایبەتمەندی باشم بەکارهێناوە ئەم زیادکراوە زۆر بەهێزە بۆ دانانی بابەتی لەو شێوەیە بەشێوەیەکی خۆکار دەتوانیت هاوپۆلەکان دیاری بکەیت و دوای بڵاوکردنەوەی بابەت لەو هاوپۆلە لەوێ دەردەکەوێت.

دەتوانن لێرە دایبگرن
http://up.itserdem.org/index.php?action=file&fid=c699a38d88e2.zip

شوێنی مۆدۆل column

18.ئەمەش زیادکراوی ئاسایی چوونەژورەوە لەگەڵ جووملە بوونی هەیە.

19.زیادکراوی ئاسایی گەڕان لە ماڵپەر.

 

 

بەهیوای سوود وەرگرتن

تایبەت بە ئای تی سەردەم

 

نووسینی: ڕابەر

Comments (0)

Write comment

smaller | bigger

busy